سەروکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەڕلەمانی بەهەوڵەکانی ئەمینداریەتی بەغدا دەنرخێنيت

سەرۆکی لیژنەی ئابووری و وەبەر هێنانی پەڕلەمانی پەڕلەمانتار ئەحمەدسەلیم ئەلکەنانی  نرخیدا بەوهەوڵەی کەئەمینداریەتی بەغدا دەیدات بۆتەواوکردنی قایلبوونە گونجاوەکان بۆ پڕۆژەوەبەرهێنانەکان و تێپەڕبوون لەبێرۆقراتی لە کاروباری بەڕێوبردن وگەڵاڵە   کردندا .
کەنانی لەمیانی چاوپێکەوتنیدابە بەڕێزئەمینداری بەغدالەبارەگای لیژنەی ئابووری ووەبەرهێناندا وتی کەئەمینداریەتی بەغدا هەڵدەستێت بەهەوڵێکی گەورە وەئێمەش بەردەوام بەدوای کاروباری ئەمانەتدادەچین سەبارەت بە تەواوکردنی قایلبوونەکان و پەسەنکردنی کڵێشەسەرەکیەکانی پڕۆژەوەبەرهێنانەکان ئاشکرایکرد کەپێویستەلەوێداوادەسنووردارەکان وزانراوەکان هەبێت بۆتەواوکردنی مامەڵەوەبەرهێنانەکان بۆهاندانی وەبەرهێنەرەناوخۆیەکان وبێگانەکان بۆبەرزکردنەوەی کەرتی وەبەرهێنان وەزاڵبوون بەسەر کێشەی نیشتە جێیی پتربوودا.
سەرۆکی لیژنەکەئاماژەی بەوەدا کەبەغدای پایتەخت دەستیکردووە بەڕاپەڕینێکی ئاوەدانی سیماکەی لەوانەیە دەرکەوێت لەمیانی لابردنی دەستدرێژیەکان وخەستکردنەوەی پڕۆژەوەبەرهێنانەکان لەهەموو کەرتەجیاوازەکانی نیشتەجێیی ، وەبازرگانی وگەشتیاریدا وەئەمەش پێویستی بەهەوڵێکی تەواوەلەلایەن هەموانەوەبۆشانبەشان ڕۆیشتنی ئەم جموجووڵەئاوەدانکردنەوەیە .
لەلایخۆیەوە ئەمینداری بەغدا نرخیدابەوڕۆڵەپشتگیریەی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانە بۆ ئەمینداریەتی بەغدا ئاشکرایکرد کەئەمینداریەت پلانی پەرەپێدانی بۆپایتەخت ئامادەدەکات کەبەپلەی یەکەم پشتدەبەستێت بەوەبەرهێنان وەهەروەها پێشخستنی  بنیاتنانی ژێرخانیی  بۆئەوەی ئامادەبێت بۆبەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژانە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٨/٢٠٢١