له رومادی، كه‌عبی به‌شداری كرد له پرسه‌یەکی ئال ئه‌بو ریشه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی ئاب، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، به‌شداریان كرد له پرسه‌ی خوالێخۆشبو دایكی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه و شه‌هید عه‌بدولستار ئه‌بو ریشه كه له شاری رومادی به‌ڕێوه‌چو.
كه‌عبی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئال ئه‌بو ریشه كرد‌و داوای له خوای گه‌وره كرد كۆچكردو بخاته ژێر ره‌حمه‌ت و لێخۆشبونی خۆیه‌وه‌و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/٢٦