لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان لەگەڵ ئەمیندارێتى پایتەخت تاووتوێى پرۆژەپەککەوتوەکان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆبەغدا دەکات

چوارشەممە 25/8/2021 لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى و ئامادەبوونى ئەندامەکانى و بەڕێوبەرە پەیوەندیدارەکان و هەردوو راوێژکارى ئەنجومەنى نوێنەران بۆکاروبارى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە و راوێژکارى یاسایى ،پرۆژە ئاوییە پەککەوتووەکانى ناوچەکانى بەغدایان تاووتوێ کرد.
هەروەها باسى خراپى خزمەتگوزارى لە کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ئەلسالحییە و میکانیزمى چارەسەرکردنى کۆمەڵگەکە کە خۆڵ وخاشاک ى رەق و کێشەى ئاولەخۆدەگرێت
هەروەها لیژنەکە تاووتوێى ئامادەکارى ئەمیندارێتى پایتەختى بەغدا وخۆئامادەکردنى بۆ پێشوازیکردن لەوەرزى بارانبارین ولیژنەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە پێکبهێنرێت بۆبەدواداچوونى ئەم دۆسییەیە لەسەرجەم ناوچەکانى بەغدا.
فەرمانگەى راگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران

25/8/2021