د.بەشیر حەداد، کۆنگرەی بەغدا ھەنگاوێکی ئەرێنییە، پێویستە سوودی لێ وەربگیرێت لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و بونیاتنانى ئابووریی وڵات، و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازی لە بەستنی کۆنگرەی بەغداد بۆ ھاوکاری و ھاوبەشی کرد کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٨/٢٨، له بةغداد بەڕێوەدەچێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بە گرنگی ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتییە کرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ناوچەکە و تاوتوێ کردنی ھەڕەشە ئەمنی و ئابوورییەکان و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، و گەشەپێدانی رێکارەکانی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەشێوەیەک کە لەبەرژوەندی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بێت، و گرەنتی ھاوکاری و پشتیوانی عێراقی تێدا بێت لە تەواوی بوارەکان.
حەداد رایگەیاند:” کۆنگرەی بەغدا ھەنگاوێکی ئەرێنییە کە دەکرێت سودی لێ وەربگیرێت لە بەھێزکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان بۆ بونیاتنان و ھاوبەشی پێکردنی ئابووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان.”
حەداد، جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی دروستکردنی گەشێکی گونجاو و ئەنجامدانی رێکەوتن و گرەنتی دیدگایەک بۆ ئاییندە، بۆ گەیشتن بە ئابوورییەکی تەواو و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و ھەبوونی پشتیوانیی لە ئاسایش و سەقامگیرییەکی تەواو بۆ ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شەممە ٢٨ ئابی ٢٠٢١