لاوان ووەرزش لەئاهەنگى کردنەوەى پاڵەوانێتى عەرەب بۆ کیگ بۆکسینگ ئامادە دەبێت

پێنجشەممە 26/8/2021 لیژنەى لاوان ووەرزش بەنوێنەرایەتى پەرلەمانتار دیار تەیب بەروارى جێگرى سەرۆکى لیژنەکە لەئاهەنگى فەرمى پاڵەوانێتى عەرەبى دووانزەهەمى کردنەوەى یارى کیگ بۆکسینگ ئامادەبوو لەهۆڵى کۆنگرەکانى زانکۆى دهۆک
ئەم پاڵەوانێتییە لە 25 -30 /8/2021 بەئامادەبوونى 11 هەڵبژاردەى عەرەبى بەڕێوەدەچێت ،بەسپۆنسەر و ئامادەبوونى وەزیرى لاوان و وەرزش کاپتن عەدنان دەرجال وپارێزگارى دهۆک نوێنەرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان وسەرۆکى لیژنەى ئۆڵۆمپى بەڕێز رەعەد حەممودى و بەڕێوبەرى گشتى یارییەکانى هەرێم وژمارەیەکى زۆر لەکەسایەتى دیار ومیوانەکان .
جێى باسە لەهەمانکاتدا پاڵەوانێتى یانە عەرەبییەکان بەئامادەبوونى 24 یانە ى وڵاتە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت.
شایانى باسە پەرلەمانتار دیار بەروارى لەنێو ئەو تیمە نیشتیمانییە بوو کەکاریانکرد بۆئەوەى ئەم پاڵەوانێتییە لەعیراق ئەنجام بدرێت و پارێزگاى دهۆک میواندارییان بکات.
ئاهەنگەکە چەندین بڕگەى هونەرى و پێشکەشکردنى گۆڕینەوەى ووشە و پاداشتكردن لەنێو جەماوەر و نێردەى تیمە بەشداربووەکانى لەخۆگرتبوو .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
27/8/2021