سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە لەگەڵ ژمارەیەک لەرۆڵەکانى ناوچەى حەى ئەلخەزراى پارێزگاى زیقار کۆدەبێتەوە

رۆژى هەینى 27/8/2021 سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە پەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى لەگەڵ ژمارەیەک لەرۆڵەکانى ناوچەى حەى ئەلخەزراى پارێزگاى زیقار کۆدەبێتەوە .

ئەلسەهلانى گوێبیستى را وبۆچوونى لاوانى خەڵکى ناوچەکە بوو لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییانەى پێویستیانە ، پەیمانیدا پێیان هەوڵبدات پێویستییەکانیان جێبەجێبکات وکاربکات لەسەرپێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بۆ ناوچە ورۆڵەکانى .
فەرمانگەى راگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
28/8/2021