سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کە ئەمرۆ گەیشتە بەغدای پایتەخت بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی.
بەرێزیان پێشوازی لەسەردانەکەی ماکرۆن بۆ عێراق کرد و بەشداربوونی لە کۆنگرەکە و پشتیوانی فەرەنسا بۆ حکومەتی عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت، و پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ناوچەکە؛ لە پێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لە خواستی بۆ فراوانکردنی هاریکاری هاوبەش و هەملهەنگی لە هەڵوێستەکان لە بوارە جیاجیاکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش.
لای خۆیەوە سەرۆک ماکرۆن پشتیوانی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ عێراق و جەختی کردەوە لە رۆڵی ناوچەکە و خوڵقاندنی دەرفەتی وتوێژ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو ڕەخساندنی ئەمن و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئاب 2021