سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد بەرێز حسین ئەمیر عەبدلهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێران بۆ کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی.
لەمیانی دیدارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی هاریکاری و کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری ئاماژەشی بەوە کرد کە عێراق چاوی لە بنیاتنانی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
لای خۆیەوە بەرێز عەبدلهەیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی بەغدای کرد لەگەڵ ئەو هەوڵانەی عێراق خستویەتیە گەڕ بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچونەکان و پتەوکردنی هاریکاری و هاوبەشی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، سڵاوی بەرێز محەمەد باقر قاڵباڤ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانیشی گەیاندە بەرێزیان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بانگهێشتی بەرێزیانی کرد تا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئاب 2021