د.بەشیر حەداد، بەشداری رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی دیداری رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ کرد
رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/8/2021 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌شداری كرد لە رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی دیداری رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ، كه به به‌شداری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی و به‌رپرسانی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كه‌سانی سیاسی و رۆشنبیر و بژارده‌یه‌ك له ئه‌كادیمیسان و توێژه‌ران له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه چوو.
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و دیداره كرده‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی کەسانی شارەزا له بواره جياجياكان و پێشكەشكردنی بابەت و توێژینه‌وه‌كان بۆ گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی دۆسیه و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی کەموکوڕییەکان و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌رییه سه‌ركه‌وتووه‌كان، به تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه عێراق هه‌ڵبژاردنی پێشوةخته‌ی له پێشه، هاوكات له‌گه‌ڵ دیاریكردنی قه‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كان كه له‌سه‌ر هه‌مووان پێویست ده‌كات هاوكار بن و كۆده‌نگی نیشتمانیان هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئازاره‌كان.
حەداد، ئاماژه‌ی به دیداره‌كه كرد كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه. ھەروەھا ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٣١، دکتۆر بەشیر حەداد، بابه‌تێك به ناونیشانی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نێوان فره ده‌زگاكان و كاریگه‌ری یاساكان) پێشكەش ده‌كات، کە تيايدا رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌نگاونانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له کەسانی كه‌مته‌رخه‌م و به‌هێزكردنی ئه‌دای كاری حكومی دەخاتە روو.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١