د.بەشیر حەداد، لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننی باسیان لە رێکارەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و دامەزراوەی یاسادانان کردەوە

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٨/٣٠، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە د.محەمەد ساڵح رەشاد، بریکاری دیوانی وەقفی سوننی.
لە دیدارێکدا کە هۆشیار غەفووری، بەڕێوەبەری گشتيى نووسینگە، و محەمەد ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گشتيى راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران تێیدا بەشداربوون، دکتۆر بەشیر حەداد، پیرۆزبایی لە د.محەمەد ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە گوتەیەکدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوان ديوانى وەقفى سوننى و دامەزراوەی یاسادانان بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی هزرى باوەڕ و بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە، ھەروەھا زیندووکردنەوە و پارێزگاری کردن له کلتووری ئیسلامی، و بەهێزکردنی گوتاری ئايينى و نیشتمانی، و پتەوکردنی پەیوەندییە ئایینیەکانی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X