لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان لەگەڵ کادیرەکانى هێڵى ئاسمانى عیراق کۆدەبێتەوە

دووشەممە 30/8/2021لیژنەى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوەى پەرلەمان بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار عەباس بایر ئەلعەتافى ئەندامى لیژنە وئامادەبوونى بڕیاردەرى لیژنەکە و ئەندامەکانى لەگەڵ پێکهاتەى کادیرەکانى هێڵى ئاسمانى عیراق کۆبونەوە .
میواندارێتییەکە بەئامادەبوونى راوێژکارى یاسایى لیژنەکە د هاتف ئەلرکابى و راوێژکارى ئەنجومەن بۆکاروبارى خزمەتگوزارى وئاوەدانکردنەوە بەڕێز سەڵاح ئەلحمێرى تاووتوێى هەڵگرتنى دژەفڕینى ئاسمانى ئەوروپى وهۆکاروداواکاریەکانى بۆلابردنى کرد.
لیژنەکە ئاماژەیدا بەدابینکردنى تەرخانى دارایى بۆ خولى پسپۆڕى کادیرەکان و سەرچاوەمرۆییەکان لەنێو یاساى دەسەڵاتى فڕینى مەدەنى ،هەروەها ئەو فڕۆکە ئێرباسەى عیراق کەلەژێر چاککردنەوەدایە لەمیسر .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
30/8/2021