ئەمینداری گشتی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی وەرگرتنی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی نوێنەران ژەمی دووەمی ڤاکسینی ڤایزەر دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەمڕۆبەیانی ،ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی نوێنەران وپۆلی پاراستنی کرد بۆوەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی ڤایزەر بەهاوکاریی خەستەخانەی کوڕی سیناو ناوەندی تەندرووستی سەربە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەرگرنگی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەکرد ، چونکە دووژەم لەڤاکسینەکەبەشێوەیەکی گەورە بەرگری و پاراستنی پتر دەکات.

وەقەدەغەدەکات لەئەگەری ڕوودانی شەپۆلەنوێکان لەپەتاکەلەڕێگای هەڵمەتە ڤاکسینیەبەردەوەمەکانەوە، جەختی لەوەکردەوە کەلێدانی ڤاکسینەکان تەنیاڕێگەیە بۆخۆپاراستن لەڤایرۆسەکە وەفاکسینی دووهەم گرینگترینە لەنیوان دووڤاکسینەکەدا .

هەروەها ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران هیوای خۆی دەربڕی بۆهەمووان بەچاکبوونەوەوتەندروستی و هاوکاری بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکەئەمەش بەهۆی بەدواداچوونی ئامۆژگاریەکان و ڕێنماییەتایبەتەکان ، بۆڕزگار کڕدنی وڵاتەکەمان لەم درمە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ٣١/٨/٢٠٢١