سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش لەگەڵ ناوبژیوانى ناوەندى وچالاکوانى وەرزشى کۆدەبێتەوە

رۆژى دووشەممە 17/8/2021پەرلەمانتار عەباس علێوى سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش لەگەڵ بەڕێز عەبدولرەحیم بەدران ناوبژیوانى ناوەندى وچالاکوانى وەرزشى پارێزگاى نەینەوا کۆبۆوە
لەچاوپێکەوتنەکەدا بەگرنگیانزانى بایەخ بەلایەمى وەرزشى پارێزگاى نەینەوا بدرێت بەتایبەتى ژێرخانى ئابوورییەکەى کەزەرەرمەندبوو دواى هاتنەژوورەوەى داعشى تیرۆریست.
پەرلەمانتار علێوى وتى حکومەت و پەرلەمان بایەخدەرن لەسەر بەرزترین ئاستى پارێزگاى نەینەوا، داواى لێکردن بەگرنگییەوە ئاوڕلەلایەنى لاوان وەرزش بدەنەوە کە کەمتەرخەمى و وێرانکردن بەرۆکى گرتووە هەرلەئاستى ژێرخانى ئابوورى یان ئاستى گەڕانەوەى چالاکی لاوان ووەرزشییەکاندا .
سەرۆکى لیژنەکەش روونیکردەوە دانیشتنى ئەنجومەنى وەزیران لە موسڵ و سەردانى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانیش بۆهەمان پارێزگا پەیامێکە کە حکومەت هەموو ئەوپەیمانانەى بەهاولاتیانى پارێزگاکەى داوەجێبەجێدەکات .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
17/8/2021