سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی میسر دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی کۆماری میسر.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی دەروازەی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
31 ئاب 2021