ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە مامۆستای بیرکردنەوەو سەرۆکی بەشی زانستیەکانی قورئان لەکۆڵیژی پەروەردە لەزانکۆی موسڵ دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی لە نووسینگەکەی خۆیدا‌بەیانیی ئەمڕۆ ،پێشوازیکرد لە دکتۆرخالیدعسام نعێمی مامۆستای بیرکردنەوە و سەرۆکی بەشی زانستیەکانی قورئان وپەروەردەی ئیسلامی لەکۆڵیژی پەروەردەی کچان لەزانکۆی موسڵدا .

لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران خێراتنی کرد لە دکتۆرنعێمی و دەستخوشیکرد لەوپلەوپایەزانستیەی کە هەیەتی‌ لەسەرئاستی زانکۆکەو پارێزگای نەینەوادا .

ئەمینداری گشتی ئاماژەیدا بەگرنگی پاڵپشتی وپشتگیری زانکۆی موسڵ ،چونکە منارەیەکی زانستیە لەم شارەداو یەکێکە لەزانکۆ کۆنەکان وڕێزدارەکان لەعێراقدا ،ئاماژەیدابەناڵاندنی زۆریەوەبەدەست چەتە داعشیەتاوانبارەکانەوە کەوێرانی کرد ،جەختیکرد لەسەرپێویستی دووبارە نۆژەندی کردنەوەی ئەوانەی کەئەم چەتانە کاولیانکردووە وەلەنگەرگرتن لەسەرلای مێژوویی شارەکەوکەلەپوورە ڕەسەنەکەی سەرەڕای پشتگیریکردنی چینی گەنجان و یارمەتیدانیان بۆئاوەدانکردنەوەی شارە ڕەسەنەکەیان.

ئەمینداری گشتی تێبینیەکانی خۆی دەربڕی لەبابەت چۆنیەتی کارکردن بۆنوێکردنەوەی بیردۆزی ئیسلامی وەلابردنی تیژڕەوی وتایەفەگەری نالەبار .

لەلای خۆیەوە دکتۆر خالید نعێمی ئاماژەیدابەگرنگی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرکردنی یاساکانی تایبەت بەلادانی توندوتیژی وتیژڕەوی بیردۆزی سەرەڕای ئەو یاسایانەی یارمەتیدەرن بۆکردنەوەی پەنجەرەکانی ئازادی بیرکردنەوەوقایلبوون بەڕاوڕایەکەی تر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە١/٩/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X