د.بەشیر حەداد لە کۆڕبەندی رافیدەینی ٢٠٢١: سيستەمی پەرلەمانی رۆڵێکی گرنگی داوە بە دامەزراوەی یاسادانان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٨/٣١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری کۆڕبەندی رافیدەینی بەغدای بۆ ساڵی ٢٠٢١ی کرد.
لەو کۆڕبەندەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، گوتارێکی لە ژێر ناونیشانی(بهرهنگاربوونهوهی گهندهڵی له نێوان جۆراوجۆری دەزگاکانی و کاریگەری یاساکان)، بە بەشداری دادوەر عەلا جەواد سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، و رافل یاسین سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، و دادوەر ئەیاد موحسن، و نەهیب هیجەل لێکۆڵەر لە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، و سەعید یاسین ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، و به ئاماده بونى ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمانتاران .
لە گوتەکەیدا، دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند:” گهندهڵی ههڕهشهیهكی بهردهوامه له بهردهم بوژانهوه و گهشهپێدان و تهواوی كایهكانی دهوڵهت، سيستەمی پەرلەمانی رۆڵێکی گرنگی دایە دامەزراوەی یاسادانان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، له ههموو وڵاتان پەرلەمان یەکێکه لە بنەماکانی دەستپاکی، ئێمه له عێراق پێویستمان بە ئیرادەیەکی سیاسی راستەقینە و کۆدەنگییەکی نیشتمانی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەو نەهێشتنى ئاسەوارەكانى .”
حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی چاودێری لەلایەک، و ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەکی دیکەوە کاریگەرییەکی خراپی دروست کردووە و بووەتە هۆی بهفیڕۆدانی كات و دارایی گشتی و تێکەڵبوونى تایبهتمهندییهكانی نێوانیان.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٣١ ئابی ٢٠٢١