حەداد لەگەڵ وەزیری بازرگانی دابینکردنی گشت بابەتەكانى پسولەی خۆراکی بۆ ھاونیشتمانیان تاوتوێ کرد

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١/٩/٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە د.عەلا ئەحمەد حەسەن وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵ.
لە دیدارێکدا باس لە چەندین بابەت کرا کە پەیوەست بوون بە گرنگی دابینکردنی گشت بابەتەكانى پسولەی دابەشکردنی خۆراک و گرەنتی گەیشتنی بە هاووڵاتیان و رێکارەکانی کۆگاکردنی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان.
حەداد جەختی کردەوە له‌سه‌ر پێویستی نه‌خشه‌ و دیدگه‌ی سیاسه‌تی ئابووری كه‌ هاوكات و گونجاو بێ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ و كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان له‌ پێناو به‌هێزكردنی بازاڕی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی. له بەشيكى ترى كۆبونەوەکەدا حەداد داواى له وەزيرى بازرگانى كرد پەله بكەن له پێدانى ئەو بەشەى ماوه له شايسته داراييەكانى ساڵانى رابردووى جوتياران .

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە 1 ئەیلولی 2021