لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان بەشدارى لە کۆبونەوەیەکى هونەرى پەیوەست بە پرسى دابەشکردنى کورسییەکان و کۆتاى ژنان دەکات

لەسەر بانگهێشتى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و بەهاوکارى لەگەڵ دەستەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى ژنان، ڕۆژى دووشەمە 30/8/2021 لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان بە سەرۆکایەتى پەرلەمانتار مەیسون ئەلساعدى سەرۆکى لیژنە و سەفییە شیخۆ بڕیاردەرى لیژنە، بەشدارییان کرد لە کۆبونەوەیەکى هونەرى، بۆ تاتوێکردنى پرسەکانى پەیوەست بە دابەشکردنى کورسییەکان و کۆتاى ژنان، کە لە هۆتێل ڕەشید، بە ئامادەبونى مامۆستا محەمەد ئەلغەزى سەرۆکى لیژنەى یاسایى پەرلەمان بەڕێوەچوو.

کۆبونەوەکە بە وتەیەکى دکتۆر ئەحلام جابرى، ئەندامى ئەنجومەنى کۆمیسیاران و سەرۆکى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیکردنى بەشداریکردنى ژنان لەهەڵبژاردن دەستیپێکرد، دواى بەخێرهێنانى ئامادەبوان، ڕێوشوێنەکانى کۆمیسیۆن لەبارەى هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەى ڕێژەى کۆتاى ژنانى ڕونکردەوە بەپێى یاسا و بەهاوکارى ئەنجومەنى نوێنەران، لەڕێى هەردوو لیژنەى یاسایى و ژنان، بۆ گەیشتن بە سیستمى ڕێکخستنى کورسییەکان و زیادکردنى.
هەروەها دکتۆر یوسرا، سەرۆکى لیژنەى تواندارکردنى ژنان لە ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران، لەمیانى ئامادەبونى لە کۆبونەوەکە، ڕاپۆرتێکى تێروتەسەلى پێشکەشکرد، لەبارەى ڕێژەى دابەشکردنى کورسییەکانى ژنان لە بازنەکانى هەڵبژاردن و بەپێى ناوچەکان و ئەگەرى بەرزکردنەوەى ڕێژەى لەسەدا 25 بۆ لەسەدا 31 ، ئەوەش بەپێى ژمارەى دەنگەکان لەهەر بازنەیەکى هەڵبژاردن.

لەلایەکى ترەوە، پەرلەمانتار محەمەد ئەلغەزى ڕاى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى ڕونکردنەوە، لەبارەى ئەگرى بەرزکردنەوەى ڕێژەى کۆتاى ژنان و ژمارەى کورسییەکان لەڕێى زیادکردنى بڕگەى نوێ بۆ یاساى هەڵبژاردن، کە بەمدواییانە دەرچووە و دەنگدان لەسەرى لەئەنجومەنى نوێنەران و لیژنەیەکەیان سەرقاڵى ئامادەکردنى دیراسەیەکە لەوبارەیەوە.

لاى خۆیەوە، پەرلەمانتار ئەلساعدى سوپاسى هەوڵەکانى کرد، بۆ ڕێکخستنى ئەو کۆبونەوەیە لەلایەن کۆمیسۆنى هەڵبژاردنەکان و پشتیوانى لۆجستى پێشکەشکراو لەلایەن دەستەى ژنانى نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ڕێکخستنى ئەم جۆرە کۆبونەوانە، بۆ گەیشتن بە دانانى سیستمێک بەپێى یاسا بۆ زیادکردنى کۆتاى ژنان و ژمارەى دابەشکردنى کورسییەکان بەسەر سەرجەم بازنەکانى هەڵبژاردن، سوپاسى هەموو ئەوانەشى کرد، کە لە ڕێکخستنى ئەم کۆبونەوانەدا کاردەکەن، کە دەبێتە هۆى پشتیوانیکردنى ڕۆڵى ژنان و بەشدارى سیاسى بۆ نوێنەرایەتیکردنى ژنانى عێراقى و بەدەستهێنانى مافە شەرعی و یاساییەکانى، بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى نوێنەرایەتى لەسەر کۆى ئاستە سیاسییەکان، لەچوارچێوەى دامەزراوە دەستورییە باڵاکان لەوڵاتدا.

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
1/9/2021