سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی سعودیە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە ئەمیر عەبدول عەزیز بن سعود بن نایف ئال سعود وەزیری ناوخۆی سعودیە و شاندی یاوەری.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ریاز و هاریکاری لە بوارەکانی ئەمنی و ریشەکێش کردنی تیرۆر و پاراستنی سنورەکان نیوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی لەسەرجەم بوارەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لە میانی دیدارەکە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری.
لای خۆیەوە وەۆیری ناوخۆی سعودیە پشتیوانی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ عێراق لەسەر راسپاردەی پادشای سعودیە شا سەلمان بن عەبدوڵ عەزیز و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و تەئکیدی کردەوە کە سەقامگیری عێراق کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقاگیری سعودیە دەبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئەیلول 2021