لاوانى پەرلەمانى بەشدارى پاڵەوانێتى یانەکانى عیراق بۆخۆهەڵدان بەپەڕەشووت دەکات

هەینى 3/9/2021 پەرلەمانتار دیار بەروارى جێگرى سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش بەنوێنەرایەتى لیژنەکە بەشدارى کێبڕکێى یانەکانى عیراقى کرد لەپێشبڕکێى بپاراکلایدەر (خۆهەڵدان بە پەڕەشووت )بۆ دەستنیشانکردنى هەڵبژاردەى نیشتمانى بۆ ئەوەى کۆتایى ئەم مانگە ئامادەبن لەپاڵەوانێتى عەرەبدا.
پەرلەمانتار بەروارى پێشوازیکرد لەهەریەک لە بەڕێزان حامید ئەلرەعەد سەرۆکى یەکێتییە وەرزشییە ئاسمانییەکان و ئەندامانى یەکێتییەکە و بەڕێز عەلى ئەتروشى رێکخەرى پاڵەوانێتییەکە لەلوتکەى زاوا بەڕێوەدەچێت کەبەسەر پارێزگاى دهۆکدا دەڕوانێت .
پەرلەمانتار بەروارى بارودۆخى پاڵەوانێتییەکە و پەیڕەوەتایبەتەکەى بەسەرکردەوە هەروەها ئەوئاستەنگانەى بەرەوڕوویان دەبێتەوە ، وە ئاگاداربوو تا چ ئاستێک یانەکان وراگەیاندن وجەماوەر ئامادەدەبن لەم پاڵەوانێتییە کە (45 ) وەرزشەوانى 15 یانە بەشداری تیادەکەن .
پەرلەمانتار بەروارى دڵنیاییدا کە لیژنەى لاوان ووەرزشى پەرلەمانى پاڵپشتى ئەم جۆرە چالاکییانە دەکات ، بەوەش دەستیپێکرد لیژنەکە پاڵپشتى پاڵەوانێتى عەرەب بۆ وەرزشە ئاسمانییەکان لەعیراق کرد کەکۆتایى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
3/9/2021