له میانه‌ی پێشوازی له وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت.. كه‌عبی: پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبكرێت به ریشه‌كێشكردنی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و بێتواناكان له وه‌زاره‌تی كاره‌با
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت و له‌گه‌ڵیدا تاوتوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو به ئامانجگرتنی یه‌ك له دوای یه‌كی تاوه‌ره‌كانی كاره‌باو ته‌واوكردنی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای كرد به وڵاتانی كه‌نداوه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره كه‌عبی سروشتی كێشه‌كانی كه‌رتی كاره‌باو چاره‌سه‌ره پێویسته‌كان بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی بڕینی كاره‌باو گرنگی په‌له‌كردن له پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای به وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه خسته به‌رباس.
جێگری یه‌كه‌م جه‌ختیكردوه له‌سه‌ر پێویستی گۆڕینی به‌رپرسه جێبه‌جێكار و بێتواناكان له وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دۆسیه‌ی كاره‌با به یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندداره به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با پێویستی به شۆڕشێكی گشتگیر و خێرا هه‌یه له ریشه‌كێشكردنی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و بێتواناكانه‌وه ده‌ستپێبكات كه به درێژایی دو ده‌یه‌ی رابوردو رۆڵیان هه‌بوه له په‌كخستنی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت، وه پێویسته سه‌ركرده‌یه‌كی باش له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌بێت و چوارده‌وری به كادیری پیشه‌یی بگیرێت تابتوانێت جه‌نگی خۆی بكات و ئامانجه‌كانی به‌دیبێنێت.
له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت، كه‌عبی تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی كرد، له‌وانه‌ش؛ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا كاره‌با كه گه‌شتوه‌ته زیاتر له 19,5 هه‌زار مێگاوات، له‌گه‌ڵ پێویستی دانانی پلانی كورت مه‌وداو مام ناوه‌ند و درێژ تا پله‌پله له رێگه‌ی سیسته‌می زیاتره‌وه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان له نێوان 5-7 هه‌زار مێگاوات له ساڵی 2022دا زیاد بكرێت به‌شێوه‌یه‌گ له رۆژێكدا 18 بۆ 22 سه‌عات كاره‌با بدرێت، به‌هه‌مان شێوه له دیداره‌كه‌دا باس له كێشه‌ی به ئامانجگرتنی یه‌ك له دوای یه‌كی تاوه‌ره‌كانی كاره‌باو پێویستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كرا به مه‌به‌ستی دانانی سنورێك بۆ ئه‌و ئامانجگرتنانه، له‌په‌نای به‌شداریپێكردنی وه‌زیر له گفتوگۆی ته‌رخانكردنه‌كان و ئه‌و پلانه هونه‌رییانه‌ی كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خرێنه‌ڕو و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌ك كه‌رتێكی پسپۆڕ.
به هه‌مان شێوه رێكه‌وتنیش كرا له‌سه‌ر پێویستی په‌له‌كردن له راپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له توانایاندایه وزه زیاد بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیه‌ی له لوتكه‌ی وه‌رزی هاوینی داهاتودا روده‌دات، هاوكات كۆده‌نگی دروستكرا له‌سه‌ر كاراكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پشت به قه‌رزی وڵاتانی به‌خشه‌ر ده‌به‌ستن به مه‌به‌ستی دروستكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌و پرۆژانه‌ش بگونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌و وزه‌یه‌ی له عێراقدا هه‌یه‌و هانی دروستكردنی پرۆژه‌ی وزه‌ی خۆریش بدرێت، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وامی بدرێت به پرۆسه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه به‌شێوه‌ی خولاو و ئه‌وكاره‌ش به ته‌واوی له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ دوركه‌وتنه‌وه له‌گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بێگانه‌كان كه بارێكی قورس له‌سه‌ر بودجه داده‌نێن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٥