لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش دانیشتنێكی‌ گریمانه‌یی‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات

یه‌كشه‌ممه‌ 5/9/2021 سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی‌ ولیژنه‌كه‌ی‌ دانیشتنێكی‌ گریمانه‌یی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌ڕێی‌ به‌رنامه‌ی‌ زوومه‌وه‌ ئه‌نجامدا.
دانیشتنه‌ گریمانه‌ییه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ ،هه‌روه‌ها لۆرد جێرمی‌ بێرفس له‌به‌ریتانیا و رێكخه‌ر خاتوو به‌تول ئه‌لڕیفاعی‌ له‌ئوردون وزه‌فران ئیقبال وعادیله‌ ئه‌لكوردی‌ ئاماده‌بوونی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ له‌ده‌زگاحكومییه‌كان و رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نییه‌ ناوخۆییه‌كانیان كردبوو په‌یوه‌ست به‌ پێداویستییه‌ گرنگه‌كانی‌ لاوان.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی‌ روونیكرده‌وه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ واهاتووه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن كه‌لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامیدابوو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌لاوان ، وتیشی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش راپۆرتی‌ خۆی‌ بۆ حكومه‌ت ده‌نوسێت ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی‌ ئه‌نجامدراوون پێویسته‌ كاری‌ جدی‌ له‌سه‌ربكرێت بۆدانانی‌ به‌رنامیه‌كی‌ تۆكمه‌ كه‌شایسته‌ی‌ جێبه‌جێكردن بێت و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ لاوان بكات بۆدۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار بۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ حكومی‌ و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ راهێنان له‌ئاستێكی‌ به‌رز بۆ په‌ره‌پێدانی‌ تواناكانیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ كار .
په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری‌ تێبینی‌ وئه‌و خاڵانه‌ی‌ هاوبه‌شه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌ جیهانییه‌ به‌شداربووی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كان نوسیبویانه‌وه‌ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كاندا دایان به‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كبخرێت وبنێردرێت بۆلایه‌نی‌ جێبه‌جێكار تاله‌داهاتوودا كاری‌ له‌سه‌ربكرێت .
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاری‌ تایبه‌ت یاسا و یاسادانانی‌ په‌یوه‌ست به‌لاوانی‌ له‌خۆگرتبوو هه‌روه‌ها تاچ ئاستێك كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ربارودۆخی‌ ژیانی‌ لاوان ده‌بێت .
شایانی‌ باسه‌ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كادیر له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ لیژنه‌كه‌ و په‌یمانگای‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌بوون.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
6/9/2021