لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان بەشدارى لە کۆبونەوەیەکى تایبەت بە بودجەى وەڵامدەرەوە بۆ جۆری کۆمەڵایەتى دەکات

پەرلەمانتار وەسفیە شیخۆ، بڕیاردەرەى لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان و پەرلەمانتار ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامى لیژنەکە بەشدارییان کرد لەکۆبونەوەیەک، کە ڕێکخراوى توانادارکردنى ژنان، بەهاوکارى ڕێکخراوى ئینتەرنیوزى نێودەوڵەتى ڕێکیخست، لەچوارچێوەى ” دەستپێشخەرى کراوەى عێراقى” سەبارەت بە پرسى” بودجەى وەڵامدەرەوە بۆ جۆری کۆمەڵایەتى لە عێراق” کە ڕۆژى یەکشەممە 5/9/2021 بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێى ڕاسپاردەو بڕیارە پەسەندکراوەکانى دانیشتنەکانى ڕابردووکرا، بۆ خاوەن بەرژوەندییەکان و دەشتنیشانکردنى هەنگاوەکانى ئایندە، بۆ جێبەجێکردنى ئەو ڕاسپاردانە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
6/9/2021