لیژنەی كار لە ئەنجومەنی نوێنەران گەنگەشەی هەمواری یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران تەواو دەكات

ڕۆژی سێ شەممە 31/8/2021 لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كۆچ و كۆچبەران بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئەسعەد عیبادی ئەندامی لیژنەكە، بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لە هۆتێلی رەشید، بەردەوامی بە گەنگەشەكانی تایبەت بە هەمواری یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران دەدات.
لە وۆركشۆپەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە كرا لەسەر چەند بەشێك لە یاساكە و ئەو ماددانەی مشتومڕیان لەسەرە، لەمەڕ دەستەی بەڕێوەبردنی سندوقەكە و چۆنیەتی پێكهێنان و بەڕێوەبردنی. لیژنەكە هەستا بەپێداچوونەوەیەكی گشتگیر لە پێناو گەیشتن بە داڕشتەی كۆتایی كە بگونجێت لەگەڵ ئەو پرسانەی كە پەیوەستن بە یاساكەوە.
لیژنەكە بەهاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و ڕاوێژكارەكانی لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمان، كاردەكات لەسەر تەواوكردنی هەمواركردن و بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن