كه‌عبی پێشوازی كرد له باڵیۆزی ئوسترالیا‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه: عێراق رویكردوه‌ته پرۆگرامه‌كانی په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی ئابوری
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2021، پێشوازیكرد له بۆڵا گانڵی، باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق.
له‌و دیداره‌دا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو و قه‌باره‌ی سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیبلۆماسییه‌كان كه یاروه‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه، خرایه‌ڕو. ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه كه حكومه‌تی داهاتو به‌هێزترین ده‌بێت.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی وت، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت گرنگییه‌كی گه‌وره به ستراتیژیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت ده‌ده‌ن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پلان هه‌یه بۆ په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی ئابوری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مه‌ش پێویستی به پسپۆڕی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش به عێراق بكرێت كه هه‌نگاوی گه‌وره‌یان له‌و بوارانه‌دا ناوه، له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا ئوسترالیا كه جگه له كه‌رته‌كانی ئابوری، توانای پێشخستن و مه‌شقپێدانی هه‌یه له چه‌ندین بواری تری وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ و پرۆگرامه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نجان و ژنان.
له‌و دیداره‌دا به هه‌مان شێوه تیشك خرایه سه‌ر هه‌ندێك له دۆسییه‌كانی وه‌ك دۆسیه‌ی ئاواره‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌عبی ته‌ئكیدی له پێویستی داخستنی كه‌مپه‌كان كرده‌وه تا كۆتایی ئه‌مساڵ و كاركردن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی سه‌قامگیر ده‌كرێن، داواشیكرد هه‌ماهه‌نگی بكرێت له نێوان نێرده دیبلۆماتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌وپێیه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی و كۆتاییهێنان به‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر شانیه‌تی، رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراق دژ به داعش به‌ڕێوه‌ی برد، خاڵی به یه‌ككه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌و مه‌ترسی داعش-یش ته‌نها له‌سه‌ر عێراق نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ر كۆی مرۆڤایه‌تیه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٥