لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش ماڵئاوایی‌ له‌شاندی‌ به‌شداربووی‌ پاڵه‌وانێتی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سێهه‌م بۆ موای‌ تای‌ ده‌كات

یه‌كشه‌ممه‌ 5/9/2021 هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ته‌یب به‌رواری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ وخاتوو ئاره‌زوو مه‌حمود خدر بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان ووه‌رزش ماڵئاواییانكرد له‌شانده‌ عه‌ره‌بییه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سێهه‌م بۆ موای‌ تای‌ كه‌له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو .
ئاهه‌نگی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ لاوان ووه‌رزش كابتن عه‌دنان ده‌رجال وئه‌ندامی‌ نوسینگه‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رده‌ ره‌ئووف وسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ موای‌ تای‌ موسته‌فا عه‌له‌ك وسه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ له‌سلێمانی‌ دیار به‌كر سدیق وسه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌حمود ،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ و جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری‌ ئه‌ویاریه‌ ش ئاماده‌بوون .
په‌رله‌مانتار به‌رواری‌ وتی‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ بایه‌خی‌ راگه‌یاندن وحكومه‌تی‌ زۆری‌ پێدراوه‌ و به‌شدارییه‌كی‌ فراوانی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان وجه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، هه‌روه‌ها شانده‌ وه‌رزشییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان زۆر خۆشحاڵبوون بۆ میواندارییه‌كه‌یان وبایه‌خدانی‌ گه‌وره‌یان به‌رێكخستنی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ .
لای‌ خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار خاتوو ئاره‌زوو مه‌حمود سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كرد كه‌به‌م پاڵه‌وانێتییه‌ هه‌ڵسان ئه‌ركی‌ زۆرگه‌وره‌ وجیاوازیان كێشاوه‌ له‌پیچناو سه‌ركه‌وتنیدا كه‌كێبڕكێیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیاوان و ئافره‌تاندا بوو وئاستێكی‌ به‌رزیان پێشكه‌شكرد.
لای‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كان سوپاسی‌وڵاتی‌ عیراق و به‌رپرسانی‌ وه‌رزشیانكرد بۆ پێشوازی‌ ومیواندارێتییه‌كه‌یان.
تیمی‌ عیراق توانی‌ سێ‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لای‌ خواره‌وه‌ :
بۆ كێشی‌ 60 كیلۆغرام زیاد ئیبراهیم سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانه‌ مۆریتانییه‌كه‌دا
له‌كێشی‌ 54 كیلۆغرام عه‌لی‌ سه‌ددام كازم سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانه‌ ئوردونییه‌كه‌دا
له‌هه‌مان میاندا بۆ كێشی‌ 63 كیلۆغرامی‌ پیشه‌گه‌ر هاوكار حه‌كیم سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانه‌ جه‌زائیرییه‌كه‌دا
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
5/9/2021