لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ ئوسترالی لەگەڵ سەفیری ئوسترالیا لە بەغداد كۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەممە 30/8/2021 لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ئوسترالی، لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار موختار مەحمود ئەلموسەوی سەرۆكی لیژنە و باڵیۆزی دەوڵەتی ئوسترالیا لە بەغدا، خاتوو پۆڵا گانلی، بۆ گەنگەشەی چەند تەوەرێك كۆبوونەوەیەكی گرێدا.
تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتی بوون لە ناساندنی سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی ئوسترالی و لیژنەكە و ئەركە سەرەكییەكانی لەلایەن سەرۆكی لیژنە،پەرلەمانتار ئەلموسەوییەوە و خواستی لە پەیوەندیكردنی بەردەوام و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی، وێڕای دانانی پلانی كاری هاوئاهەنگ لەگەڵ لیژنە هاوتاكەیان لە پەرلەمانی ئوسترالیا، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی ئوسترالیاوە لە بەغداو دیاریكردنی تەوەرە سەرەكییەكانی گەنگەشەكە بۆ خستنەڕووی لەگەڵ لایەنی ئوسترالی.
لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا ئاماژەی دا بە دۆخی هەڵبژاردنی عێراق و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئێستا، هیوای خواست كە خولی داهاتوو باشتربێت لە خولەكانی پێشووتر و بە شێوەی پاك و بێگەرد ئەندامەكانی هەڵبژێردرێن.
بەڕێز خاتوونی باڵیۆز باسی لە كردنەوەی پێشانگایەك كرد تایبەت بە بازرگانی لە دوبەی، كە بازرگانانی عێراق دەتوانن لە كۆنگرەكەیدا بەشداربن و داواكاری و پرسیارەكانیان لە ڕێگەی پەیوەندییان لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (لیژنەی دۆستایەتی عیراقی_ئوسترالی) پێشكەش بكەن. بەهەمانشێوە سایشی ڕۆڵی حكومەت و سەركەوتنی لە بەستنی دوایین كۆنگرەی لوتكە كرد، ئاماژەی كرد بە گرنگی پێدانی لە پێشینەیی بە چاكسازی نێو ماڵی عێراقی و پێداگری كرد لەسەر وەگەڕخستنی ئەو پڕۆژانەی كە لە كۆبوونەوەكانی پێشوودا گفتوگۆیان لەسەر كراوە، بە تایبەتی نەخۆشخانەكان.
هەروەك باڵیۆزی ئوسترالیا داوای هێشتنەوەی ئەو زیندانییە ئوسترالیەی كرد كە لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە دەسبەسەر كراوە، كە پاش دادگاییكردنەكەی لە هەمان شوێنی ئێستایدا بهێڵدرێتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن