سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری باڵای کاروباری سیاسی و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز جۆزیب بوریل نوێنەری باڵای کاروباری سیاسی و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تلوتوێیڵپەیوەندی هاوبەش و هاریکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ دۆسیەی ئاوارەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و فراوانکردنی دەروازەی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان و هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپاشی بەرز نرخاند لە پشتیوانی بۆ عێراق لەکاتی شەڕ لە دژی تیرۆریستان و ئاماژەشی بە گرنگی پشتیوانی لە عێراق کرد لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەدیهێنانی سەقامگیری ئاوارەگەڕاوەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە رێی دوبارە ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچە ڕزگار کراوەکان.
سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووش سەرۆکی ئەنومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکە و زامنکردنی بێگەردی و رەخساندنی متمانە لای هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان کە گوزارشت لە خواستیان بکات و وابکات بەشداری فراوان بکەن.
لای خۆیەوە بەرێز بوریل پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای نیشاندا بۆ عێراق لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لەرێی ناردنی تیمی چاودێری لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی ئەوروپا بە مەبەستی زامنکردنی سەلامەتی بەرێوەچوونی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٦/٩/٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X