د.بەشیر حەداد پێشوازی کرد لە د.سەباح سوبحی بەربژێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٩/٧، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی ھەولێری ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە د.سەباح سوبحی بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیدارێکدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە د.سەباح سوبحی کرد بە بۆنەی بەربژێرکردنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیار وایە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ دا بەڕێوەبچێت و هیوای خواست بتوانێت دەنگی پێویست بە دەست بهێنێت.
د.بەشیر حەداد، ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە کورد بەربژێری بەهێز و شارەزا لە تەواوی بوارەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکات و حیزبەکانیش هەوڵ بدەن باشترین بەربژێرەکانیان سەربخەن بۆ ئەوەی بتوانن نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵکی کوردستان بن لە بەغدا.
پاشان دکتۆر بەشیر حەداد، کورتەیەکی لە بارەی کارى پەرلەمانى و شێوازی کارکردن لەو بوارەدا بۆ د.سەباح سوبحی باسکرد و ئاماژەشی بە خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی یاسای هەڵبژادن کرد و رایگەیاند کە پێویستە زۆر بە وریاییەوە کار بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە بکرێت تاوەکو رێگری بکرێت لە بەفیڕۆچوونی دەنگەکانی کورد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەر بەربژێرێک لە هەڵبژاردن دا سەرکەوت، ببێتە نوێنەری راستەقینەی گەلی کوردستان لە بەغدا و بە گیانێکی نیشتمانیانە کار بۆ میللەتەکەی بکات و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت لەو بوارەدا بۆ د.سەباح سوبحی و تەواوی بەربژێرەکانی دیکە کە دەیانەوێت لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X