لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه له‌په‌رله‌مان تاوتوێی به‌ناوكردنی كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كانی گشت پارێزگاكان ده‌كات
دووشه‌ممه 6/9/2021 لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه له‌په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی وڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆكاروباری خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ڕێز سه‌ڵاح ئه‌لحمێری و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌باس یابر ئه‌لعه‌تتافی ئه‌ندامی لیژنه‌كه تاوتوێی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی گشت پارێزگاكانی عیراقیان كرد.
كۆبونه‌وه‌كه په‌رله‌مانتار مه‌نار ئه‌لشه‌دیدی ئاماده‌یبوو وهه‌روه‌ها میوانداری بریكاری هونه‌ری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێبوون وشاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی پلاندانان وبه‌دواداچوون وهه‌ردوو به‌ڕێوبه‌ری گشتی پرۆژه‌ستراتیجییه‌كان و خانوبه‌ره‌ی میری تاووتوێی به‌ناوكردنی كۆمه‌ڵگه نیشته جێكان و كێشه‌كانی تایبه‌ت پێيان كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رویداوه له‌نێوان خانوبه‌ره‌ی میری و شاره‌وانییه‌كاندا تایبه‌ت به‌وزه‌وییانه‌ی سه‌ربه‌ووه‌زاره‌تی داراییه وخانوبه‌ره‌ی میری و شاره‌وانییه‌كانه ،چاره‌سه‌ری پێویست وتاووتوێی ده‌قه یاساییه‌كانی بۆبكرێت تابكرێت به‌ناویانه‌وه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/9/2021