لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان میوانداری لیژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات

لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان بەسەرۆکایەتیی پەرلەمانتار محەمەد ڕەزا ئەلحەیدەر و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە ڕۆژی دووشەممە 2021 / 9 / 6 میوانداری لیژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی کرد کە بە سەرۆکایەتی فەریق ڕوکنی یەکەم عەبدولئەمیر ئەلشەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەریق عیماد الدولایمی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس و بەڕێز حەمید ئەلشەتری جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان کە لە 10ی مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت

لیژنەکە تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەلێشاوی بەرزو پێویستی دروستکردنی مەناخێکی سیاسی و ئەمنی بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی یاسادانان جگەلەوەی جەخت لەسەر ئاسایش و سەلامەتی هەموو کاندیدەکان دەکاتەوە

پاشان ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پرسیاریان پێشکەشی ئەندامانی لیژنەی باڵای ئاسایش کرد کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکەن و وەڵامی هەموو پرسیار و لێپرسینەوەیەکیان بۆ درابووەوە کە لەلایەن ئەندامانەوە بۆیان کراوە

لەلایەکی ترەوە لەدیدارەکە باس لەسەر هۆکارەکانی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییانە کرا کە لەم دواییەدا لەپارێزگای کەرکوک ئەنجامدراو ژمارەیەک شەهیدبون لە هێزە چەکدارەکانمان کە لە بەرگری لە خاکی عێراق لە دەستی چەتەکانی داعش خوێنی خۆیان کردە قوربانی

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکاریانە و پاراستنی گیانی ڕۆڵەکانی هێزە چەکدارەکانمان و هەروەها دابینکردنی هەر هاوکارییەکی دارایی بۆ پاراستنی ئارامی و نەزاهەی خاکی عێراق کردەوە