لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری بریکاری وەزارەتی ژینگەدەکات سەبارەت بە تەرخانکراوە داراییەکان بۆ وەزارەت

لیژنەی دارایی بەسەروکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی پەڕلەمانتارناجی سعێدی و پەڕلەمانتارئەحمەدحەمە ڕەشیدوپەڕلەمانتارسادق سڵێتی،ئەمڕۆسێشەممە ٧/٩/٢٠٢١ ،میوانداری کردلەبریکاری هونەریی مۆڵەتپێدراوبەبەڕێوەبردنی وەزارەتی ژینگە د.جاسم عەبدولعەزیز فەلاحی بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تێگەیاندن و ڕاگەیاندن وەبەڕێوەبەری  گشتی فەرمانگەی بەڕێوە  بردن و دارایی  .
لەکۆبوونەوەکەدکەلەبارەگای لیژنەی داراییدابەسترا،تیشک خرایەسەرگرنگی پاڵپشتیی وەزارەتی ژینگەوئەوڕۆڵەی کەلەوانەیەپێی هەڵسێت لەچاککردنی دۆخی ژینگەیی کەیارمەتی ئابووری دەدات لەمیانی کەمکردنەوەی خرجکردن لەلایەنی تەندروستیدا ،جگەلەڕۆیشتنی  جیهانی بەرەووزەی نوێبووەوەوپەرەپێدانی بەردەوام .
لیژنەی دارایی جەختی کردەوەلەسەرجیاکردنەوەی هەژماری سەربەوەزارەتی ژینگەلەتەرخانکراوەبڕیار لەسەردراوەکانی بۆی لەیاسای بودجەی گشتی فێدراڵیدابۆساڵی ٢٠٢١وەپشتبەستن بەیاسای وەزارەتی ژینگە ژمارە(٣٧)لەساڵی٢٠٠٨وە پشتبەستن بەیاسای زامنکردی تەندروستی ژمارە(٢٢)لەساڵی ٢٠٢٠،سەرەڕای ڕێکاری گواستنەوەی بڕی (٣)ملیاردینار بۆداپۆشینی پێداویستیەکانی وەزارەت لەوماوەی کەلەم ساڵداماوە.
لەڵای خۆیەوە د.جاسم فەلاحی ستایشی سووربوونی ڵیژنەی دارایی کردبۆپاڵپشتیی  وەزارەتی ژینگەوچالاکیە ڕووکردووەکانی بەرەو بەرهەمهێنانی وزەی جێگر بەبەجێهێنانی ڕێکەوتنەکەی پاریس بۆئاووهەوا

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران