پرسەوسەرەخۆشی سەرۆكی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرز ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید محەمەد سەعید ئەلحەكیم

هەواڵی كۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ئەلعوزما عەللامە سەید محەمەد سەعید ئەلحەكیم (قدس سرە الشریف) ئێمە و جیهانی ئیسلامی خەمباركرد، خۆرێك لە خۆرەكانی ڕێنوێنیی و سەركردایەتیی و ڕێنیشاندەریی ئاوا بوو، ئەو مۆمە ڕووناكی بەخشەی كە دەیان ساڵ بوو ڕووناككەرەوەی شوێنكەوتووانی قوتابخانەی ئەهلی بەیت(درودی خوایان لەسەربێت)بوو بەیەكجاری كوژایەوە.
مەرجەعی كۆچكردوو (قدس سرە) كە بە بەرزی هزری ڕووناككەرەوەی، نوسینەكانی كە كتێبخانەی ئیسلامی دەوڵەمەند كردبوو، بە جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەتەكانی بەعسی تاوانبار وبە ژیاننامەی دوور و درێژی كە پریەتی لە كاری ئیسلامی و ئینسانی و ڕۆشنبیری وهەروەها بە پێگەی مەزنی دەناسرێتەوە، بە نەمری لە دەروونی موسڵمانان و عەوداڵانی ڕاستی لە گشت شوێنێكدا، دەمێنێتەوە.
دەستگیركردنی بێ پاساوی مەرجەعی لە دەستچوو لەلایەن چەتەكانی بەعس لە ئایاری 1983 و زیندانیكردنی تاوەكو حوزەیرانی ساڵی 1991 دەرخەری ئازاربینینی ئەم زانا پایەبەرزەیە بەدەستی ڕژێمی بەعس و پابەندبوونی بە بنەماكانی ئیسلام وڕەتكردنەوەی هەرجۆرە ستەمێك و بانگهێشتكردنی بەردەوامی بۆ لای ڕاستیی و دادپەروەریی وپشتیوانیكردنیەتی لە ستەملێكراوان.

ئێمە لە كاتێكدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەس و كاری مەرجەعی كۆچكردوو و شوێنەكەوتووانی و حەوزە عیلمییە شەریفەكان و ڕۆڵەكانی گەلی عێراق دەكەین، لە خوای باڵادەست دەپاڕێینەوە كە مەرجەعی لەدەستچوومان ئایەتوڵڵا ئەلعوزما عەللامە سەید محەمەد سەعید ئەلحەكیم (قدس سرە الشریف) لەگەڵ پێغەمبەری ئەكرەم و ئال و بەیتی پاكی حەشر بكات و ببێتە تكاكاری ئێمەش لە ڕۆژی دواییدا.
انا لله و انا الیە راجعون
پەرلەمانتار خەلەف عەبدوسەمەد خەلەف
سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن