سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ئێرانی پێشوازی لە شاندێكی ئێرانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ و دەسەبەركردن دەكات

.ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئەیلولی 2021 پەرلەمانتار عالیە ئەلئیمارە، سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ئێرانی، بەئامادەبوونی پەرلەمانتار ریاز ئەلمەسعودی و ڕاوێژكاری لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە بارەگای خۆی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە شاندێكی دەزگای دەسەبەركردن و ئازادییەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێران.
لیژنەكە لەگەڵ شاندی دەزگاكە، كە گرنگی بە مافەكانی مرۆڤ و دەسەبەركردنی كۆمەڵگەیی لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا دەدات، ڕێگاكانی پێشخستنی هاوكاری رۆشنبیری و زانستییان تاوتوێ كرد، بەهۆی ئەوەی ئەم دامەزراوەیە لەم دوو بوارەدا كار دەكات، وێڕای ئەوەش گەنگەشەی بابەتی ئەو قوتابییە عێراقییانە كرا كە لە ئێران دەخوێنن و ژمارەیان نزیك دەبێتەوە لە دە هەزار قوتابی.
لای خۆیەوە شاندی ئێرانی تاووتوێی ئەگەری بەستنی كۆنگرەی ساڵانەی دەزگاكەی كرد، لە 10 ی ئۆكتۆبەری داهاتوو كە لە بەغدا دەبەسترێت، هەروەها داوای لە ئەندامانی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_ئێرانی كرد لە داهاتوودا سەردانی تارانی پایتەخت بكەن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن