لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە میوانداری وەزیری پەروەردە دەكات بۆ گەنگەشەی دۆخی خوێندنگە عێراقییەكان لەدەرەوەی وڵات
ڕۆژی یەك شەممە 12/9/2021 لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار دكتۆرە عالیە ئەلئیمارە ئەندامی لیژنەكە میوانداری بەڕێز وەزیری پەروەردە عەلی حەمید موخلفی كرد، بۆ گەنگەشەی دۆخی قوتابخانە عێراقییەكان لە وڵاتانی دراوسێ و بەدیاریكراوی لە توركیا و ئەركی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپێچی ڕۆشنبیری(الملحق الپقافی).
لە میانەی ئەو میواندارییەدا كە تیایدا جێگری سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەی بوون، پەرلەمانتار ئەلئیمارە جەختی كردەوە لە سەر پێویستی هاوئاهەنگی كار لە نێوان وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی دەرەوە لە بەڕێوەبردنی قوتابخانەكان بەمەبەستی خستنەگەڕی هەوڵەكان لە خزمەتكردنی خوێندكارە عێراقییە نیشتەجێبووەكانی توركیا.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز وەزیری پەروەردە ڕوونی كردەوە كەوا وەزارەت بە شێوەیەكی ورد چاودێری دۆخی قوتابخانە عێراقییەكانی دەرەوە دەكات بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نێردەی دیبلۆماسی، ئاماژەی دا بەوەی كە هیچ گرفتێك لە كاری قوتابخانە عێراقییەكاندا نییە، ئاشكراشی كرد كە وەزارەت ژمارەیەكی كەم لەو قوتابخانانەی بەهۆی سەرپێچی یاسایییەوە داخستووە.
لای خۆیەوە ڕاوێژكار موحەمەد سەلمان، نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە فەرمانگەی كاروباری وڵاتانی دراوسێ، ئەوەی ڕوون كردەوە كەوا سروشتی كاری ئەوان تایبەت بە قوتابخانە ئەهلییەكانی دەرەوە تەنها لۆجستییە، بەبێ دەسوەردان لە بوارە تەكنیكییەكان، ئاماژەشی بەوەدا لەكاتی ڕوودانی هەر هەڵسوكەوتێكی نەشیاو كە زیان بە ناوبانگی عێراق بگەیەنێت سەرۆكی نێردراوانی دیبلۆماسی لە پێشترن بۆ دەسوەردان لە كاروبارەكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن