لە درێژەی تەواوكردنی هەمواركردنەوەی یاسای دەسەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران .. لیژنەی كار و كۆچپێكراوانی پەرلەمانیی بۆ ئەو مەبەستە وۆركشۆپێك ئەنجام دەدات

. ڕۆژی یەك شەممە 12/9/ 2021 لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كۆچ وكۆچپێكراوان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو ۆركشۆپەی كە بەهاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ئەنجامی دابوو تایبەت بە هەمواری یاسای دەسەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران وۆركشۆپێكی ڕێكخست.
وۆركشۆپەكە كە لە هۆڵی بەغدا لە هۆتێلی ڕەشید بەڕێوەچوو هەستا بە میوانداریكردنی هەریەك لە یەكێتی گشتی سەندیكای كرێكاران، یەكێتی پیشەسازییەكانی عێراق، یەكێتی ژووری بازرگانی عێراق و هەندێك لایەنی پەیوندیدار و خاوەن پێگەكان بۆ گوێگرتن لە ڕاو پێشنیارەكانیان بۆ بەرژەوەندی كرێكاران.
لە ۆركشۆپەكەدا كۆمەڵێك لەو پێناسانەی كە لەیاساكەدا هاتبوون بە ڕەچاوكردنی تێبینییەكان خرانە بەرباس و گەنگەشە كرا، لەگەڵ دانانی شێوازی كاركردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی دەسەبەركردن و پێكهاتەكەی و چۆنییەتی ڕێگەپێدان بەوكەسەی كە نوێنەرایەتی سەرۆكی فەرمانگەكە دەكات لەكاتی ئامادەنەبوونی بۆ دڵنیابوون لە كاری فەرمانگەكە، لەگەڵ وەرگرتنی تێبینی ئامادەبووان بۆ ئەنجامدانی هەندێك هەمواركردنی پێویست.
لیژنەی كاری پەرلەمانیی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دەركردنی ڕێنمایی كە لە بەندەكانی یاساكەدا هاتووە و دەسەڵاتەكانی لە پێناو دەسەربەركردنی دامەزراندنی كرێكاری ئاسایی لەگەڵ گرنگی دادپەروەریی لە دابەشكردنی پشكدا بۆ دەرچوونی یاسایەكی دادپەروەرانە.
لەلایەن خۆیەوە ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی جەختی كردەوە لەسەر گواستنەوەی ئەزموونی دەوڵەتەكان لەگەڵ یاسای دەسەبەریی بۆ عێراق سەرەڕای ڕەچاوكردنی دۆخی عێراق بەبەراورد بە دەوڵەتەكانی تر.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن