د.بەشیر حەداد: دەبێت سنوورێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر دابنرێت و ئەو کەسانەش لە پشت ئەو کارەوەن ئاشکرا بکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت

لە بەیاننامەیەکدا دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کرد کە لەلایەن تیرۆرستانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام دەکرێنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و راشیگەیاند بەردەوامی ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە تەواوی وڵات و بەزاندنی سەروەری نیشتمانی.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:” دەبێت حکومەتی فیدراڵی پەیگیری جدی بکات لە بەرامبەر رووداوی هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر و هاوکاری زیاتریش هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ کۆتاییهێان بە هەڕەشە ئەمنییەکان، و ئەو لایەنانەش کە لە پشت ئەو کارەوەن ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانە بکرێت لە ئاسمان و زەوییەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و سنوورێکیش بۆ کۆتاییهێنانی هێرشە تیرۆرستییەکان دابنرێت.”

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١