ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران نامەیەکی سوپاس وپێزانین لەسەرۆکی ئەنجومەنی نۆێنەرانی ئەردەنیەوە پێدەگات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی نامەیەکی سوپاس وپێزانینی لەپارێزەر عەبدولمنعم عوێدات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڕدەنیەوەپێگەیشت،تیایدا سوپاس وپێزانینی و ڕێز لێگرتنی خۆی وئەندامانی شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەنی دەربڕی بۆخۆشپێشوازی لێکردنیان وبەخشندەیی میوانداری باشی چاوپێکەوتنەکە کەشاندەکە پێیبڕا،بەدرێژی ڕۆژەکانی سەردانەکەبۆبەغدای پایتەخت وهەولێر .
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەنی ڕێزلێگرتن وشانازی و سوپاسی فراوانی خۆی دەربڕی بۆئەوهەوڵانەی کەدراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ولایەن و دەزگا فەرمیەکان ونافەرمیەکان کە بەشدارییانکردلەڕێوڕەسمی پێشوازی وماڵئاوایی لەبەغداو هەولێرداوەلەکاتی گەڕانیاندا بەبەغدای پایتەختداوە چاوپێکەوتنەکانیان بە کەسایەتیە عێراقیەکان و حکومەتیەکان .
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەنی تاکیدیکردەوەکە ئەوەی پێی هەستاون لەگەرمی پێشوازی و جۆانی چا و پێکەوتن وبەخشندەیی میوانداریەکەئەوەبازنەیەکە لە ملمانداهەمووکاتێک یادی دەکەینەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنى
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
یەکشەممە١٢/٩/٢٠٢١