د.بەشیر حەداد: شەهید عەبدولعەزیز البدري کەسایەتییەکی ئیسلامی نیشتمانی بوو، و خاوەن پێگەیەکی تایبەتییە لای عێراقییەکان

رۆژی دووشەممە ١٣/٩/٢٠٢١، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازی کرد لە سەعد عەبدولعەزیز البدري کوڕی زاناى شەهید عەبدولعەزیز البدري.
لە دیدارێکدا کە پەرلەمانتار د.فارس بریفکانی و زیاد تارق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی (الجمهوریة) تێیدا بەشدار بوون، باس لە مێژووی عێراق کرا لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ و رووخانی رژێمی پێشوو و گۆرانی رژێمی سیاسی و ئەزموونی دیموکراتی لە سایەی دەستووری عێراق و دامەزراندنی دەوڵەت لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵی.
لە وتەیەکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە هەڵوێستی نیشتمانی ژمارەیەک لە کەسایەتییە عێراقییەکان و رۆڵیان لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرد و رایگەیاند:”شەهید عەبدولعەزیز البدري کەسایەتییەکی ئیسلامی نیشتمانی بوو، ئێمە ئازایەتی و هەڵوێستی نەگۆڕی لە بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و داگیرکاری بەرز دەنرخێنین و مێژووی ئەو پیاوە پڕە لە چالاکی سیاسی و دینی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و پشتگيريى له دۆزی رەوای كورد و پشتیوانی قەزیەی فەلەستین.”
حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە شەهید البدري لای عێراقییەکان پێگەیەکی تایبەتی هەیە و جێگەی رێزێکی گەورەیە و یەکێکە لە شەهیدە لە پێشینەکان کە ژیانی خۆی بەخت کرد لە پێناو ڕووبەڕبوونەوەی دیکتاتۆری و تاکڕەوی، و سەرکەوتنی ستەم لێكراوان.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X