لاوان له په‌رله‌مان میوانداری لیژنه‌ی پسپۆڕانی داڕشتنی یاسا وه‌رزشییه‌كان ده‌كات
سێشه‌ممه 14/9/2021 لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه و به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مان به‌ڕێز سه‌عد فه‌یاز میوانداری لیژنه‌ی پسپۆڕانیان كرد كه‌زۆر بیر‌و ڕا وتێبینییان ده‌رباره‌ی پێشنیاریاسای وه‌رزشییه گرینگه‌كان هه‌بووه كه لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان په‌سه‌ندیكردووه .
په‌رله‌مانتار به‌رواری له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا كه‌له‌هۆڵی ده‌ستووری له‌بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو به‌خۆشحاڵییه‌وه سوپاسی لیژنه‌ی پسپۆڕانی كرد كه‌یارمه‌تیده‌ری لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش بووه له‌داڕشتنی مادده وبڕگه‌كانی یاساوهرزشییه گرینگه‌كاندا كه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا
لای خۆیانه‌وه ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشییان له‌هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش ئه‌م خوله‌ی ئێستاكرد كهكۆمهڵێكی زۆر یاسای وه‌رزشییان پێشكه‌شكردووه ونزیكبوون له‌شه‌قامی وه‌رزشی به‌شایه‌تی هه‌مووان .
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار دیار ته‌یب به‌رواری نوسراوی سوپاس وپێزانین وقه‌ڵغانی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزشی به‌خشی به‌سه‌ر به‌ڕێزان لیژنه‌ی پسپۆڕاندا وهیوای ته‌ندروستی به‌رده‌وامی بۆ خواستن و له‌خولی داهاتووشدا درێژه به‌په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێت.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
14/9/2021