سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا میسرییەکەی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە دکتۆر حەنەفی جەبالی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر و بە فەرمی لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لێکرا و هەر لە ئەنجومەن لە دانیشتنێکدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا.
بەرێزیان تەئکیدی کردەوە کە عێراق پەرۆشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ براکانی و بەردەوامی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و ئاماژەشی بە گرنگی هاریکاری پەرلەمانی کرد لە نێوان عێراق و میسر لە ناوەندە عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان ئاماژەشی بە پشتیوانی میسر کرد بۆ یەکێتی و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.
لای خۆیەوە جەبالی تەئکیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری میسر بۆ پشتیوانی لە عێراق و سەربەخۆیی بڕیاردانی سیاسی و بەردەوامی کارکردن بۆ گەشەپێدانی هاریکاری ئابوری هاوبەش هەموو ئەو بوارانەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدیدێنن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15  ئەیلول 2021