سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێکسی پەرلەمان لە قاهیرە چاوی کەوت بە بەرێز عادل عەبدولرەحمان عسومی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی.
لە دانیشتنێکی فراواندا لە نێوان هەردوو لا باس لە دوا پێشهاتەکانی وڵات کرا لەگەڵ رێگەکانی هاریکاری نێوان پەرلەمانی عەرەبی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و دوا پێشهاتەکانی ناوچەی عەرەبی.
لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە کە پەرلەمانی عەرەبی لە سەرۆکایەتی ئێستایدا هەوڵی بێ وێنە دەدات لە پشتیوانی لەسەرجەم پرسە عەرەبییەکان، نەک تەنها عێراق و ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی بەردەوامکرد لەگەڵ پەرلەمانی عەرەبی لەسەرجەم پرسەکان کە گرنگن بەلای گەلانی عەرەبییەوە.
هەر لە میانی وتوێژەکان هەردوولا رێکەوتن لەسەر لەسەر بەستنی یەکێک لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت و لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران وەک پەیامێکی گرنگ بۆ جەختکردنەوە لە پشتیوانی عەرەبی بۆ عێراق و تاوتوێی میکانیزمی پشتیوانی لەسەرجەم ئاستەکان، هەروەها رێکخستنی چەند چالاکییەک ئابوری عەرەبی لە پەراوێزی ئەو دانیشتنە، بۆ پشتیوانی لە راکێشانی وەبەرهێنەرانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ عێراق.
لای خۆیەوە مەعسومی تەئگیدی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆری پەرلەمانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و یەکپارچەیی ناوخۆیی و سەروەری، و ڕەتکردنەوەی تەواوی دەستوەردانی ئیقلیمی یان دەرەکی لە کاروباری ناوخۆ و جەختکرایەوە کە عێراق نوێنەرایەتی وڵاتێکی میحوەری و سەرەکی لە ناوچەی عەرەبی و لە مەنزومەی ئیقلیمی دەکات و گەڕانەوەی بۆ باوەشی عەرەبیەگرنگی ستراتیجی گەورەیە بۆ مەنزومەی کاری عەرەبی هاوبەش، و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی.
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی چاوەروانی خۆی نیشاندا کە هەڵبژاردنی داهاتوو لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 خواستەکانی گەلی عێراق بەدیبێنێت، بەسەرجەم پێکهاتەکانی لە ئاسایش و سەقامگیری و ژیانێکی شایستە و تەئکیدی کردەوە لەسەر ئامادەیی پەرلەمانی عەرەبی بۆ بەشداری لە چاودێری هەڵبژاردن و پەرۆشی بۆ ئیستحقاقی دیموکراتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16  ئەیلول 2021