سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شێخی ئەزهەر دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە فەزیلەتی ئیمامی گەورەی ئەزهەر دکتۆر ئەحمەد تەیب.
بەرێزیان رۆڵی فەزیلەتی شێخی ئەزهەری بەرز نرخاند بۆ یەکگرتوویی موسڵمانان لە تایفە جیاجیاکان و هەوڵەکانی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆی نێوان ئاینەکان و زمانی دادوەری و وەلانانی توندڕەوی لە ناوچەکە، ئاماژەشی بە گرنگی ئەو سەردانە کرد کە بڕیارە شێخی ئەزهەر لە لە تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ عێراق ئەنجامی بدات.
فەزیلەتی باڵا بە ناوی خۆی و بە ناوی ئەزهەر و زانایانی و خوێندکارانی پیشوازی لە شاندی عێراقی کرد و ڕایگەیاند کە ئەزهەر و قوتابیانی و شێخەکانی پەیوەندیەکی بەتین دەیانبەستێت بە عێراقەوە کە پەیوەندییەکی بریانە و عەرەبی و ئیسلامیە، و ژیاننامەی زانایانی عێراق بونیان هەیە لە پرۆگرام و محازەرەکانیان و بە ڕەچاوکردنی هەوڵی زانستان و ئەوەی پێشکەشیان کردووە بۆ خزمەتی زانستی ئاینی و زمانی عەرەبی.
شێخی ئەزهەر گوزارشتی لە پێزانینی زۆری کرد بۆ گەلی عێراق و ئەو سەردانەشی دەبێتە دەرفەتێک بۆ بینینی وڵات و شارەکانی و بابەنبونیان بە فکری شێخ و زانایانی و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی زانست و بانگەواز، و هەروەها گرنگی بە فراوانکردنی بەرنامەی سەردانەکەی دەدات بۆ عێراق تا چاوی بە پێکهاتە جیاجیاکانی گەلی عێراق بکەوێت و لەگەڵ شوێنەواری مێژویی عێراق، و نەئکیدی کردەوە لەسەر یەکێتی ئومە و کە تەنها رێگەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی.
لە کۆتایی سەردانەکەش شێخی ئەزهەر درعی یادگاری بەخشییە شاندی عێراق وەک گوزارشتێک بۆ پەیوەندی برایانە و هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش درعی ملەوی سامەرای و شوێنەواری ئاینی و شارستانی پێ بەخشین.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
16  ئەیلول 2021