سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە وەزیری دەرەوەی میسر دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە بەرێز سامح شکری وەزیری دەرەوەی میسر.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو لا عێراق و میسر یان لە رێی میکانیزمی هاریکاری سێ قۆڵی لەگەڵ ئوردن کرا لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی لە ئاستی خواستی گەلەکانیاندا بێت بەرەو گەشەپێدان و پێشکەوتن.
هەر لە دیدارەکە باس لە رۆڵی دیبلۆماسی پەرلەمانی کرا لەگەڵ گرنگی لە پتەوکردنی گیانی برایانە و جەماوەری نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا . ..لەگەڵ هەماهەنگی هەڵوێستیان دەحەق بە پرسی ناوچەکە لەپێناو پشتیوانی لە بنەماکانی سەقامگیری ئیقلیمی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15  ئەیلول 2021