سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش پیرۆزبایی له‌یانه‌ی زه‌ورا و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌كات له‌به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری عیراق
په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ناوی خۆیی و ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی لیژنه‌كه‌ی گه‌رمترین وجوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زه‌ورا و ستافی راهێنه‌رانی یاریزان وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه‌تیپی تۆپی پێكه‌ی جامی سوپه‌ری عیراقی به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی له‌یانه‌ی هێزی ئاسمانی برده‌وه به‌تۆماركردنی گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌هیچ.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ستایشی رۆڵی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراقی كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌دنان ده‌رجال له‌مسۆگه‌ركردنی رێكخستنی یارییه‌كه‌دا كه‌له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووبه‌ڕه‌چاوكردنی رێكاره ته‌ندروستییه تونده‌كان بۆ پاراستنیان له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا .
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار علێوی ده‌ستخۆشی له‌هه‌ردوو تیمه‌كه كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵ وكۆششه‌یان له‌یارییه‌كه‌یان كه‌له‌ئاستی مێژووه گه‌وره‌كه‌یان بوو وجه‌ماوه‌ره وه‌رزشییه‌كه‌شیان چێژیان لێبینی له‌ته‌ماشاكردنی له‌ڕیِی شاشه‌كانی ته‌له‌فیزۆنه‌وه
وتیشی ئه‌وه‌ی یانه‌ی زه‌ورا به‌ده‌ستیهێنا ده‌ستكه‌وتێكی نوێیه له‌تۆمارنامه‌ی ده‌ستكه‌وته‌گه‌وره‌كانیا له‌وماوه مێژووییه درێژه‌یدا ده‌نوسرێت كه‌پڕه له‌نازناو وپاڵه‌وانێتی به‌هه‌وڵی یاریزانان و ستافه راهێنه‌ره‌كه‌ی بووه هۆی دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ری یانه‌كه تانیشتمانه‌كه‌یان، هیوادارین تیمی هێزی ئاسمانی له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوودا به‌خت یاوه‌ریان بێت .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
18/9/2021