لە میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق.. كه‌عبی: عێراق وڵاتێكی پێشه‌نگه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می دیموكراسی له‌ ناو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی بكات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی‌ ئه‌یلولی 2021 حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز ئۆلریك شانون، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و به‌ڕێز كۆڵن لیك، سه‌رۆكی به‌شی سیاسی و به‌ڕێز دیار خه‌یات، راوێژكاری كاروباری سیاسی و میدیایی باڵیۆزخانه‌كه‌.

له‌و دیداره‌دا كه‌عبی رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ پێشتردا داوامان له‌ كه‌نه‌دا كردوه‌ به‌شداری بكات له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ گرنگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پلانی ستراتیژی و به‌ڕێوه‌بردنی فیدراڵی و دۆسیه‌ ئابوری و ئه‌منییه‌كان، به‌وپێیه‌ی‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان له‌و بوارانه‌دا.

ئه‌وه‌شی وتوه‌، قۆناغی داهاتو، به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ئه‌و قۆناغانه‌ دێته‌ ئه‌ژمار كه‌ وڵاتی پێدا تێپه‌ڕده‌كات و پێویسته‌ له‌سه‌رمان له‌و ئه‌زمونه‌ دیموكراسییه‌دا له‌ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی خواستی به‌دیهاتنی ده‌كرێت، رۆڵمان هه‌بێت به‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی، ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ش به‌نده‌ به‌ قه‌باره‌ی‌ هۆشیاری و باوه‌ڕبون به‌ شێوازه‌ی حوكمڕانی‌ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س، یاخود حیزب یان پێكهاته‌ی‌ سیاسی به‌ گشتی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ توانایدایه‌ سه‌ركه‌وتن بدات به‌ پرۆسه‌كه‌ یاخود شكستی پێ بهێنێت.

رونیشیكرده‌وه‌، هه‌تا هۆشیاری دیموكراتی رو له‌ زیادبون بكات، توندوتیژی كه‌مده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پرۆژه‌ی‌ داهاتومان ده‌بێت كه‌ بریتیه‌ له‌ دروستكردنی باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ به‌ بنه‌ماكانی دیموكراتی و خواستی گۆڕان به‌ره‌و باشتر، وه‌ حكومه‌تی داهاتو بنه‌ماكانی رون بێت و هێزه‌ هاوسه‌نگپارێزه‌كان نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن، سه‌ركه‌وتنیشی به‌ باشه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م عێراقیه‌كاندا ده‌شكێته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانیش باری شكستهێنانی ده‌خه‌نه‌ سه‌رشانیان.

كه‌عبی داواشیكرد كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی هه‌بێت له‌ پته‌وكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیاری چه‌مكه‌كانی‌ دیموكراتی له‌ سه‌راپای وڵاتانی جیهاندا به‌وپێیه‌ی تاكه‌ سیسته‌مه‌ بتوانێت كۆتایی به‌ دیكتاتۆری و توندوتیژی بهێنێت. ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ عێراق له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ كه‌نه‌داو سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ جیهان په‌ره‌پێبدات ز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و خۆشگوزه‌رانی گه‌لان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بێنه‌ ئاراوه‌.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/١٩

د