كازمی و كه‌عبی له‌سه‌ر دروستنه‌كردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و كاركردن بۆ هێنانه‌ ئارای‌ جێگره‌وه‌ بۆیان پێش لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان رێكده‌كه‌ون

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی‌ ئه‌یلولی 2021 به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌و دیداره‌دا تاوتوێی رێگاكانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی داهاتو و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و یاسادانان كرا له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌می داهاتو گوزارشتی‌ راسته‌قینه‌ بكات له‌ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق.

هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز كازمی و كه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كده‌نگ بون له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا دروست نه‌كرێت و كاری جدی بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ جێگره‌وه‌ بۆیان پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستبكرێت به‌ لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان، هاوكات ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستكردن به‌ هه‌ڵمه‌تی قیرتاوكردن و په‌ره‌دان به‌ كه‌رته‌كانی‌ شاری سه‌در له‌رێگه‌ی ته‌رخانكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ ته‌رخانكردنانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌میندارێتی به‌غدا فه‌راهه‌مكراوه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا تاوتوێی واقیعی خزمه‌تگوزاری له‌ به‌غداو مه‌دینه‌ سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كراو تاوتوێی كاراكردنی دروستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوێندنگانه‌ كرا كه‌ له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشودا روخێنرابون و له‌ ئێستا ئاسه‌واری گه‌وره‌ی خراپی له‌سه‌ر رۆڵه‌ خوێندكاره‌كانمان جێهێشتوه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
نوسینگه‌ی‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/١٩



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X