سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی جۆجیستۆ ده‌كات له‌به‌ده‌ستهێنانی سێ مه‌دالیای مس له‌پاڵه‌وانێتی ئاسیادا
په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ناوی خۆی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عیراق ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سیچ مه‌دالیای مس له‌پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتی ئاسیا له‌جۆجیستۆدا ،كه‌پێنجشه‌ممه له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو كۆتایی هات .
به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ستخۆشیكرد له‌هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ئیحسان فه‌لاح له‌كێشی 77 كغم و مه‌حمود یاسین 69 كغم ومحه‌مه‌د ئیسماعیل له‌كێشی 67 كغم دا كه ئه‌و مه‌دالیا مسانه‌یان به‌ده‌ستهێنا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عیراق له‌جۆجیستۆدا.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار علێوی ئه‌وهه‌وڵ و كۆششه‌ی یه‌كێتی عیراقی ئه‌ویارییه وستافی راهێنانه‌كه ویاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رزنرخاند له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كان به‌مه‌ش وه‌رزشی عیراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌رئاستی وڵاته عه‌ره‌بی وكیشوه‌ره‌كان و جیهان ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت ئاسته‌نگی دارایی ولاوازی ژێرخان كه‌شێكی له‌باریان دروستكردوه له‌یارییه‌كان ببه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانتار علێوی وتی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش پاڵپشتی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده نیشتمانییه به‌شداربووه‌كان له‌چالاكییه وه‌رزشییه جیاجیاكاندا ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی وكیشوه‌ری ونێوده‌وڵه‌تی .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
18/9/2021