سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش پیرۆزبایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عیراق بۆ تێنسی تۆپی پێ كه پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه
په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ناوی خۆی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی ، جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌هڵبژارده‌ی لاوانی عیراق له‌یاری تێنسی تۆپی پێ ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیای برۆنزی وپله‌ی سێهه‌م له‌پاڵه‌وانێتی جیهان.
په‌رله‌مانتار علێوی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز سه‌فا ساحب سه‌رۆكی یه‌كێتی یاری تێنسی تۆپی پێ و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه و ستافی تایبه‌تی راهێنه‌رانی یارییه‌كه كرد بۆ به‌دواداچوون تائه‌وده‌سكه‌وته باشه‌یان تۆماركرد، ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو شێوازێكی پشتیوانی بۆسه‌رجه‌م یاریزانان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌دا كه‌ناوی عیراق به‌رزده‌كاته‌وه له‌نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
19/9/2021