دکتۆر بەشیر حەداد: پێویستە زەمینەیەکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڕەخسێندرێت

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٩١٩، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی هەولێری ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە بەڕێز سەید طلعت محمد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و هەردوو مامۆستای ئایینی سەید ئەحمەد هاشمی و مامۆستا شڤان کەرکووکی.
لە دوو دیدارى جيادا باس لەبارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی گشتی کرا، بە تایبەت لەم قۆناغەی ئێستادا کە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لەپێشە.
دکتۆر بەشیر حەداد، بە پێویستی زانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بانگەشەکانیان بەشێوازێکی مەدەنیانە و هێمنانە و دوور لە ناوزڕاندن و یەکتر شکاندن بەڕێوە ببەن و ئارامی شارەکانیش بپارێزن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دەبێت مامۆستایانی ئایینی رۆڵی خۆیان بگێڕن لەو بوارەدا و هانی هاووڵاتیان بدەن بۆ ئەوەی روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و نوێنەرەکانی خۆیان هەڵبژێرن و هەر گۆڕانکارییەک کە دەیانەوێت لە وڵاتدا بکرێت با لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە بێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێویستیشی زانی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکەن بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی ئارام و دوور لە ساختەکاری بۆ هەڵبژاردن، بەشێوەیەک کە ئەم هەڵبژاردنە نمویەکی جوانی وڵات پیشان بدات و جیاواز بێت لە هەموو هەڵبژاردنەکانی رابردوو.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X